ڕه‌مه‌زان ئه‌م خواردنه‌ دابه‌شده‌كرێت

ڕێبین عەلی 29/05/2016 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بۆ مانگی ڕەمەزان جگە لەپشكی بڕیاردراو، بڕێكی دیكەش ئارد بەھاوڵاتیان دەدرێت.
نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری ھونەری ئاشەكانی ھەرێم لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، "بۆ ھەر ھاوڵاتیەك بڕی نۆ كیلۆ ئارد وەك پشكی بڕیار لێدراو دەدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ھەر خێزانێك بڕی پێنج كیلۆ ئاردی سفریان پێدەدرێت بۆ مانگی ڕەمەزان".

جەختیشیكردەوە، ئەو ئاردە سفرەی دەدرێت ھاوڵاتیان بەرھەمی ناوخۆییەو لەھەرێمی كوردستان دابیندەكرێت، باسی لەوەشكرد:"پێشتر بۆ مانگی ڕەمەزان سەرجەم پێداویستیە خۆراكیەكان دابیندەكرا، بەڵام لەئێستادا تەنھا بڕی ئەو پێنج كیلۆ ئاردە سفرە دەدرێتە ھاوڵاتیان".


ڕێبین عه‌لی