پێشمەرگە گوندێكی لەدەستی داعش دەرهێنا

29/05/2016 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كوردیو – خازر

 

دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی داعش لەمیحوەری خازر دەست پێكرد، لەحاڵی ئێستادا گوندێكیان كۆنترۆڵ كردووە.
سەرچاوەیەك لەمیحوەری خازری پێشمەرگە بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ بەرەبەیانی دوای بۆردومانێكی چڕی پێشمەرگە بۆ سەر موڵگەكانی داعش، پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوی كردو گوندی موفتی لەژێر چنگی داعش دەرهێنا.
هاوكات سەرچاوەكەی پێشمەگە ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەبەرامبەر هەردوو گوندی وەردەك و زارە خاتوونن و لەچاوەڕوانی كاتژمێری سفردان تاكو پێشڕەوی بكەن.

 

ئـ . كـ