سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و عەبادی كۆبوونەوە

29/05/2016 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

شەوی رابردوو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشاری بەغدا كۆبوونەوەو باسیان لەگەرەنتی گەڕانەوەی پەرلەمانتارە كوردەكان كرد.
بەپێی زانیاری سەرچاوە میدیاییەكان، شەوی رابردوو لەشاری بەغدا سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردووەو لەگەڵیدا كۆبوونەتەوە.
لەكۆبوونەوەكە تاووتوێی بارودۆخی عێراق و ئەو كێشانەكراوە كە تائێستا لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندیدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
بەپێی زانیاری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانیش لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و قەیرانی دارایی و ئابووری عێراق و چاكسازییەكانی حكومەت كراوە.
هاوكات هەردوولا جەختیان كردۆتەوە لەوەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەرێگەی دیالۆگی نیشتمانییەوە چارەسەر بكرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ چاكسازییەكانی حكومەت، تەئكیدیان لەسەر یەكسختنی تواناكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردۆتەوە.

 

ئـ . كـ