قەتەر و توركیا ڤیزا لەسەر یەكتری هەڵدەگرن

30/05/2016 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


باڵوێزخانەی توركیا لە دەوحە ڕایدەگەیەنێت، توركیا و قەتەر ڕێكەوتوون لەسەر لابردنی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی توركی و قەتەری لە 28 ئایاری داهاتووەوە.


بەگوێرەی بەیاننامەی باڵوێزخانەی توركیا لە قەتەر ، بە گوێرەی ڕێكەوتنەكە هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەبەخشرێن ل ڕێوشوێنەكانی پێدانی ڤیزابۆ هاتن و ڕۆشتن و مانەوە بۆ ماوەیەك زیاتر نەبێت لە 90 ڕۆژ.


لە ئێستادا پەیوەندیەكانی توركیا و قەتەر بە قۆناغێكی نوێدا هەنگاو دەنێت و سەرەڕای بەرەوپێشچوونی پەیوەندیە سیاسیەكان، قەبارەی ئاڵوگۆرشی ئابوریش لە ساڵی ڕابردودا نزیكەی یەك ملیار و نیو دۆلار بووە، و سەدان كۆمپانیای توركی لە وڵاتی قەتەر كاردەكەن

 

am