پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی تێشكاند

ڕێبین عەلی 31/05/2016 - 00:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - ڕێبین عه‌لی

چه‌كدارانی داعش لە ناوچەی دۆمیزی شنگال هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن و زیانی گه‌وره‌یان لێبده‌ن.
په‌یامنێری كوردیو ڕایگه‌یاند : دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 و 20 خوله‌ك چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی دۆمێزی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌.
په‌یامنێری كوردیو وتیشی : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعشیان داییه‌ و توانیان گورزێكی كوشنده‌یان لێبده‌ن و توانیان نزیكه‌ی 10 ئۆتۆمبێلی داعش بسوتێنن و تێكییان بشكێنن.