مەلابەختیار باسی 31 ئاب دەكاتەوە و پارتی بە بێ باك ناو دەبات

01/06/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانیدا، مەلا بەختیار لێپرسرراوی دەستەی كارگێڕی ڕایدەگەیەنێت دەبێت پارتی مافە خواروەكانی یەكێتی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر هاوسەنگی سیاسی دروست بێتەوە و پێشی وایە پارتی بێ باكە.


لە میانەی بڵاوكردنەوەی پەیامێكیدا مەلا بەختیار دەڵێت" ئەوانەی ئێستا لەسەر شەقامی بەرژەوەندی.. خەریكی كاسە لێستنن، كە برایم عەزۆ شەهید كرا لەكوێ بون؟ كە حەسەن خۆشناو شەهید كرا لەكوێ بون؟ كە كارەساتی هەكاری قەوما لەكوێ بوون؟ لە(31) ئابدا لەكوێ‌ بون..؟"


ئەو دەڵێت" بەبێ وەرگرتنەوەی مافەكانیش، هەرگیز هاوسەنگی سیاسی ناگەڕێتەوە بۆ كوردستان. مخابن، پارتی لەمبارەوە هەتا ئێستاش بێ باكە، هەنگاوی پراكتیكی بۆ مافە خوراوەكان نانێ.. چونكە دەركەوتووە كە پەیوەندی سیاسی لە وڵاتانی ئێمە لەسەر حكومڕانەتی پەتی، سەرناگرێ .. دەبێ هاوسەنگی سیاسی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتیش ببێتە بەشێكی بنەمای دەسەڵات. دەسەڵاتیش كاتێك شەرعیەت پەیدا دەكات، زۆربەی خەڵك و هێزە سیاسیەكان و مەدەنییەكان، گرێبەستی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەگەڵ ببەستن.".

 

am