سلێمانی... كۆنفرانسێكی كشتوكاڵی بەڕێوە دەچێت

01/06/2016 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەمبەستی بردنە پێشەوەی كەرتی كشتوكاڵ لە كۆنفرانسێكدا لە سلێمانی سەرجەم كێشەكانی دەخەینەڕوو.

 

سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانیدا كۆنفرانسێكی تایبەت بە كەرتی كوشتوكاڵ ساز دەكات كە تێیدا بەبمەبەستی بردنە پێشەوەی كەرتی كشتوكاڵ و ئابوری بەدروشمی كشتوكاڵ تینوی وەبەرهێنانە لە چواری حوزەیران سەرجەم كێشەكانی بەردەم ئەوكەرتە و چارەسەركردنیان دەخەنەڕوو.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: چەندین پسپۆڕی شارەزای بواری كشتوكاڵ و لایەنی حكومی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران و جوتیاری نمونە بەشداردەبن لە كۆنفرانسەكەدا تابتوانین وەبەرهێنەران و خەڵكانی خاوەن سەرمایە هان بدەین وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵدا بكەن و ئەوكەرتە پشتگوێ نەخرێت كەدەتوانێت هەموجۆرە وەبەرهێنانێك لەكشتوكاڵدا بكرێت.

 

 


سەلام بێستانسوری