وه‌زاره‌تی كاره‌با داوایه‌ك ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات

ڕێبین عەلی 01/06/2016 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داوا لە فەرمانبەران دەكات رۆژی پێنج شەممە بچنەوە دەوام بەهۆی ئەوەی موچەی مانگی نیسان دابەش دەكرێت.


لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كارەبای سلێمانی داوا لەسەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكات كە سبەینێ ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دەوامی فەرمیە، چونكە مووچەی مانگی نیسان دابەش دەكرێت.

جێی باسە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت و بانكەكانیش تا ئێوارە دەوامی ئاسایی دەكەن.


ڕێبین عه‌لی