عێراق... مانگی ئایاری ڕابردوو 741 كوژراو و 1585 بریندار هەبووە

02/06/2016 - 12:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەهۆی كردەوە توندوتیژیەكان لە سەتاسەری عێراقدا، مانگی ئایاری ڕابردوودا 2326 كەس لە شارە جیاوازەكاندا كوژراون و برینداربوون كە زۆرینەیان هاوڵاتیانی مەدەنی بوون.


بەگوێرەی ئامارێكی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ناسراو بە یۆنامی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا 468 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 1041 هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.


هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە 399 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان لە سوپا و هێزی تایبەت كوژراون و شەهیدانی هێزی پێشمەرگەشیان تێدایە و 418 ئەندامی هێزە ئەمنیەكانیش برینداربوون.


لەنێو ئامارەكاندا، زۆرترین قوربانی لە شاری بەغدا تۆمار كراوە كە 267 كەس و بووە و پاش ئەویش شاری موسڵ.

 

 

am