كۆسرەت رەسوڵ داوا دەكەین ڕەمەزان ببێتە هۆكارێك بۆ كۆتای هاتنی كێشەكان

06/06/2016 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا  ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵ بە كۆمەڵێك كێشەو قەیرانەوە پێشوازی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكەین و دەخوازین لایەنە سیاسیەكان ئەم دەرفەتە بكەنە هەوێنی كۆتای هاتنی كێشەكانی نێوانیان.

 

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بە كۆمەڵێك كێشەو قەیرانەوە پێشوازی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكەین و لەپاڵ ئەوەی دووپاتی دەكەینەوە كە لەسەر هەموومان پێویستە بەوپەڕی گەرموگوڕییەوە پێشوازی لەم مانگە پیرۆزە بكەین".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: دەخوازم لایەنە سیاسییەكان ئەم دەرفەتە بكەنە هەوێنی ئاشتەوایی و ئاشتبوونەوەی نێوان لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان و كۆتایی هێنان بەم ناكۆكی و ناتەباییەی هەیە.

 

 

سەلام بێستانسوری