ئەبوبەكر هەڵەدنی: تاپەرلەمان كارانەكرێتەوە لیژنەی دەستور هیچی بۆ ناكرێت

07/06/2016 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ئەندامێكی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری كوردستان سەبارەت بە كاری لیژنەكەیان دەلێت دوای نوسینی سێ دەروازەو 74 مادە لەدەستور هەرێم بەهۆی ململانێی سیاسیەكانەوە كاری لیژنەكە پەكی كەوتوەو دەشلێت تاپەرلەمان كارانەكرێتەوە لیژنەی دەستور هیچی بۆ ناكرێت.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" لیژنەی نوسینەوەی دەستور بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2015 پێكهێنراو ماوەی سێ مانگی هەبوو بۆ كاركردن ، لەو ماوەدا لیژنەكە توانی سێ دەروازەو 74 مادە بنوسێتەوە ، بەڵام دواجار لە پرسی دەسەڵاتەكان و لە 20ی ئابی ساڵی ڕابردوو بەهۆی ململانێی سیاسیەكانەوە پەكی كەوت".

 

هەڵەدنی وتیشی:" ئێستا لیژنەكە كارەكانی هەڵپەساردوەو پێویستی بەوە هەیە كاتی بۆ تازە بكرێتەوە ، بەڵام ئێستا پەرلەمان خۆی پەكی كەوتوە ، بۆیە تا پەرلەمان كارانەكرێتەوە لیژنەی دەستور هیچی بۆ ناكرێت".

 

 

سەلام بێستانسوری