پەرلەمانتارێك: گەر بانكی ناوەندی عێراق نەبوایە 100 دۆلار بە 200هەزار دینار دەكڕدرا

07/06/2016 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق نەبوایە دەبوو 100دۆلارمان بە 200 هەزار دینار بكڕیایەتەوە.

 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە ژێر ناونیشانی "دەبێت سوپاسی عێراق بكەین" نوسیویەتی:" ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق ڕۆژانە بەشێوەیەكی تەندروست دۆلار نەخاتە بازاڕەوە، وەك حكومەتی هەژاركوژی هەرێم بۆیەك بانكی قۆرخ بكات و بانكەكەش لە بازاڕدا بەگرانبیفرۆشێتەوە، ئەوا نرخی ١٠٠ دۆلار دەگەشتە ٢٠٠ هەزار دینار.".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەمە عێراقچێتی نییە ئەمە ژیانی خەڵكە، ئەوەی خۆی بە نەتەوەیی دەزانێت لەبری ڕەخنەگرتن لەمن و تۆمەتباركردن بەعێراقچێتی، بڕوا بە سەرۆكی حكومەتی هەژاركوژ، بڵێ: دەبێت پارەی نەوت بچێتە بانكی حكومی و بەكێبركێ ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت نەك قۆرخكاری، ئەو كات ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٢٠ هەزار دینار".

 


لە كۆتای نوسراوەكەیدا عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی:" نیشتیمانپەروەری بە قسەو دروشم نیە، نیشتیمانپەروەر ئەو كەسەیە دزی و درۆ لە گەڵ هاونیشتامانییەكانی نەكات".

 

 

 

سەلام بێستانسوری