دەربەندیخان.... هاوڵاتیان داوا دەكەن ڕەمەزان نەكرێتە فرسەتێك بۆ هەڵئاواسانی بازاڕ

07/06/2016 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - دەربەندیخان - ئەدیبە ئەحمەد
هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا داوا دەكەن ڕەمەزان نەكرێتە فرسەتێك بۆ گرانی شت و مەك و قائیمقیامیش ڕایدەگەیەینێت چاوەڕوانن ڕێنماین پێ بگات.

 

ناسح مەلا حەسەن قائیمقامی دەربەندیخان بۆ كوردیو وتی: چاوەڕیی ڕینماین لە بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیەوە پیمان بگات، هەركات پێمان گەشت ئیمە بەپیی ئەو ڕینمایانە كاردەین و داوای لەفرۆشیارەكان دەكەین نرخی كاڵاو شت و مەكەكان بەرزنەكەنەوە چونكە تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبێت.

 

بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەقەزای دەرەبەندیخان نرخی شت و مەك و كاڵاكان تا ڕادەیەك بەرز بوەتەوە و هاوڵاتیانی ئەو قەزایەش نیگەرانن داوا دەكەن ڕەمەزان نەكرێتە فرسەت بۆ هەڵئاوسانی بازاڕ وە لایەنی پەیوەندیدار چاودیری بازاڕ بكات.

 

 

سەلام بێستانسوری