هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم كەسانە دابەشدەكرێت

08/06/2016 - 21:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەفەرمی بڕیار لەسەر دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دراوە وتیشی، پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ئەو موچەیە دابەشبكرێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند "بەفەرمی بڕیار لەسەر دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەكمان پێنەوتراوە كە تێیدا موچەی خانەنشینی دابەشبكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەن كە هەفتەی ئایندە موچەی خانەنشینی دابەشبكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی سەبارەت بەو وادەیە نییە.