زانیاری نوێ لەسەر دەستگیركردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك بڵاودەكرێتەوە

08/06/2016 - 21:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات “ئەو سكاڵایەی ئەندامێكی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر ‏دەستگیركراوە، بۆ ساڵی (2013) دەگەڕێتەوە”.‏

شۆرش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاوێنەی راگەیاند “ئەو سكاڵایەی ‏عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر دەستگیركراوە، بۆ ساڵی ‏‏(2013)دەگەڕێتەوە، ناوبراو چەندین جار چۆتە بەردەم دادوەر و كێشەكە بەوجۆرە نەبوە”.‏

حاجی باسی لەوەشكرد “قسەمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداركردوە و پێدەچێت لەنزیكترین كاتدا، موبارەك ئازاد ‏بكرێت”.‏

وتەبێژی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشكرد “نازانین لەلایەن كێ وە سكاڵای لەسەر كراوە، ‏بەدواداچونەكانمان بەردەوامی هەیە بۆ ئازادكردنی ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان”.‏