دۆلار به‌خراپی شكا

ڕێبین عەلی 08/06/2016 - 21:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هەولێر

جارێكیتر نرخی دۆلار دابەزی گەورەی بە خۆیەوە بینی ، ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەیەكی زۆر سەرووی 130 هەزار دیناری گرتبوو ، بەڵام ئەمرۆ نرخێكی یەكجار كەمی تۆمار كردەوە بە جۆرێك ئەمرۆ زیاتر لە هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی .

ئەمرۆ چوارشەممە 8/6/2016 لەكاتی كردنەوەی بازاری دراو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 128 هەزارو 250 دینار بوو، بەڵام دواتر نرخی 100 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 126 هەزارو 900 دینار .


 

ڕێبین عه‌لی