په‌رله‌مانتارێكی پارتی ئه‌م داوایه‌ له‌ بارزانی ده‌كات، ده‌ستله‌كاربكێشه‌وه‌

ڕێبین عەلی 08/06/2016 - 22:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی پارتی داوا دەكات مسعود بارزانی واز لە پۆستی سەرۆكی پارتی بهێنت و تەنها هله‌ پۆستیه‌ حكومیه‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت.

ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستان كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی پارتیشە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "بۆ نواندنی هەڵوێستێكی گەورە لەلایەن پارتییەوە بارزانی دەبێت سەرۆكی هەرێم بێت، ئەمەش ڕای تایبەتی خۆمە مەرج نییە حزبەكەم وابڵێت".

ئاری هەرسین سەبارەت بە ڕێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان و یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد "بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای درووستبوونی بە خەڵكی هەرێمی دەوت ئەم هەرێمە لەلایەن دوو هێزی گەندەڵەوە دەبرێت بەڕێوە، كەچی ئێستا لەگەڵ نیوەی ئەو گەندەڵەدا ڕێككەوتووە".

ناوبراو وتیشی "گۆڕان بەم ڕێككەوتنەی دەیەوێت بڵێت داوای لێبوردن لە خەڵكی دەكەین كە وتمان یەكێتی گەندەڵە و ئەوەی ئێستا گەندەڵە پارتی دیموكراتی كوردستانە".


ڕێبین عه‌لی