سبه‌ی موچه‌ دابه‌شده‌كرێت

ڕێبین عەلی 08/06/2016 - 22:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو – هەولێر

سبەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی ئازاری كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممەو سبەی پێنج شەممە مووچەی مانگی ئازاری كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكات.
دیاریكردنی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئەم چینانە لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو حكومەت بڕیاریدا بەیەك رۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەش بكات.


ڕێبین عه‌لی