بە 11 وشە وەڵامی سامانە سروشتیەكان دەدرێتەوە

09/06/2016 - 22:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێكە لەو سێ پەرلەمانتارەی لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە بە كورتی و زۆربەتوندی وەڵامی ئەو وەزارەتەی داوەتەوە.


عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:" دزێك، درۆزنێك، دەیەوێت لە دادگایەكی حیزبیدا لەسەر وتنی راستی دادگایت بكات".

پێشتریش عزەت سابیر پەرلەمانتاری یەكێتی سەبارەت بەو سكاڵایە رایگەیاندبوو: پێش ئەوەی پەرلەمان لەكاربخرێت لە لایەن من و هەردوو پەرلەمانتار (عەلی حەمە ساڵح و شێركۆ جەودەت) یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكی پەرلەمان تا بەرزبكرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی لێسەندنەوەی متمانە لەئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان، لەسەر ئەو یاداشتە بۆ جارێكی تر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سكاڵای لەسەر ئێمە تۆمار كردوە.

وتیشی: هەركاتێك سەرۆكی پەرلەمان چووە سەر كورسییەكەی و لەدانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندیان لێوەرگیرایەوە ئەوا ملمان لەموو باریكترە و دەچینە دادگا.