بەرپرسەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ئازادكرا

09/06/2016 - 22:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 7ی حوزەیران هەڵسووڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن ئاسایشی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەستگیر كرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگا بە كەفالەت ئازادی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:"فەرمانی ئازادكردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، باژێڕوانی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان دەركرا".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو باژێڕوانە لە دادگای چەمچەماڵ وتەكانی لێوەرگیراوە و بە كەفالەت ئازاد كراوە.