فڕۆكە جەنگیەكانی توریا بۆردومانی ناوچەكانی نزیك ئامێدی دەكەن

11/06/2016 - 10:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك فڕۆكەی توركی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی بناری چیای گارا یان كردووە لە نزكی ئامێدی.

میدیای فەرمی پەكەكە بڵاوی كردەوە " شەوی ڕِابردوو ماوەی زیاتر لە 15 خولەكە ژمارەیەك فرۆكەی جەنگی سوپای تورك بەسەر چیای گارای سەربە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا دەسورێنەوە و لەئێستاشدا چەند شوێنێكی بناری ئەو چیایەیان بۆردومان كردووە".


ئەمە و هیچ ئاماژەیەك بە زیانە گیانی و ماڵیەكانی بۆردومانەكان نەكراوە.


جێگای ئاماژە بۆ كردنە سەرەڕای پرۆسە سەربازیەكانی سوپای توركیا لە ناوخۆی وڵاتدا، ناو بەناو هێرشی ئاسمانیش بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناو هەرێمی كوردستانیش ئەنجام دەدات.

 

 

AM