محمد بازیانی : كوردستان لە بەردەم مەترسیەكی گەورەی حەشدی شەعبیدایە

11/06/2016 - 13:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


محمد بازیانی سەرۆكی ڕەوتی چاكسازی و گەشە ڕایدەگەیەنێت سسوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەڕەشەیەكی جدی دەبن بۆ سەر هەرێمی كوردستان و دوای شەری فەلوجە و موسڵ كورد ڕوبەڕوی دەبێتەوە.


محمد بازیانی لە ڕاگەیەنراوێكیدا دوای كردووە لایەنە سیاسیەكان نێوماڵیی كورد یەكبخنەوە و خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەبكەن چونكە دوای كۆنترۆَلكردنەوەی فەلوجە و موسڵ، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بیانویەك دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر ناوچە جیچگاناكۆكان كە ئازادكراونەتەوە و ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان".


پێشتریش حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە لە دوزخورماتوو چەند جارێك پێكدانانی قورس لە نێوانیاندا ڕویداوە و دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهید بوون و زیانی مادی زۆر بە هاوڵاتیانی سنورەكە گەشتووە.

 

 

am