لە فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی جیهاندا، مافێكی گەورە لە سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان سەندرایەوە

11/06/2016 - 13:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە كۆنگرەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیهان، لەسەر ڕاسپاردەی سەندییكای رۆژنامەنوسانی عێراقی مافی دەنگدان سەندرایەوە لە سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان .


رۆژی پێنج شەممە لە میانەی 29 هەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسانی لە شاری ئەنجیرسی فەرەنسادا و بە بەشداری 140 دەوڵەت، لە سەر پێشنیازی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق، مافی دەنگدان لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وەرگیرایەوە.


لەوبارەوە سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندووە موئەیەد ئەللامی پاش دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی دەنگی سەندیكاكەی كوردستانوتویەتی " لە ریگەی ئەم دەنگدانەی وڵاتانی جیهان توانیمان یەكێتی خاكی عێراق بپارێزین"
هەروەها لە بەیاننامەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان هاتووە" لەكاتێكدا نیگەرانی خۆی لەم بریارەی كۆنگرەكەی فیدراسیۆنی جیهانی رۆژنامەنوسان رادەگەێنێت، پێی وایە لێسەندنەوەی دەنگدان لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان كاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بڕیاری سەربەخۆی وە دەبێت هەموو رێگاكان تاقیبكاتەوە بۆ وەرگرتنەوە ئەو مافە".

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ساڵانە بڕێك پارە لە ئەندامەكانی وەك ئابونە بۆ فیدراسیۆنی جیهانی رۆژنامەنوسان وەردەگرن. دەیدەنێرن بۆ ئەو فیدراسیۆنە، بە پێی ئەم بڕیارە بێت دەبێت رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەو برە پارەیە بۆ سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق بنێرن.


فیدراسیۆنی نێودەڵتی رۆژنامەنوسان، ساڵی 1926 دامەزراوە، گەورەترین سەندیكایە بۆ رۆژنامەنوسان لە سەر ئاستی جیهان، بارەگای سەرەكی لە شاری بروكسلی بەلجیكایە. ئەو سەندیكایانەی ئەندامن لەم فیدراسیۆنە كە بە رەسمی لە لایەن دەسڵاتدارانی وڵاتەكانیان متمانەیان هەیە.

 

 

am