فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان دەكەن

11/06/2016 - 16:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا ڕایدەگەیەنێت لە ناوخۆی توركیاو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان فرۆكە جەنگیەكانیان بۆردومان بارەگاكانی پەكەكەیان كردوە.
لەبەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا ئەمڕۆشەممە بڵاویكردوەتەوە فرۆكە جەنگیەكانی وڵاتەكەی لەسێ ویلایەتی ڕۆژ هەڵاتی توركیا و لەسێ ناوچەی هەرێمی كوردستان بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردوە.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" فرۆكە جەنگیەكانیان لەویلایەتی سیرت ناوچەكانی (ئاروە )و لە ویلایەتی وانیش ناوچەی (چیاكانی تاندورك) و لەویلایەتی هەكاریش ناوچەی( شەمدینلی و یۆكسك ئۆفایان) بە توندی بەردەوام كردوە.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" لەلایەكی ترەوە فرۆكە جەنگیەكان بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی پەكەكەیان كردوە لە ناوچەكانی گارە و سینات و حەفتنین و هاكورك .

أ.س