پەكەكە وەڵامی پارتی دایەوە و لە شەنگال ناكشێتەوە

12/06/2016 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە قەزای شەنگال، وتەپێزی هێزەكانی پاراستنی شەنگال ناسراو بە هەپەگە ڕایدەگەیەنێت بڕیارەكە سیاسیە و پابەند نابین پێوەی.

عەگید كەلاری، فەرماندەی هەپەگە لەشنگال بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، كە داوای كشانەوەی گەریلاكانی پەكەكە دەكات لەناوچەكانی شنگال، بڕیارێكی سیاسییە".

بەرپرسەكەی پەكەكە دوپاتی دەكاتەوە ئەوەان بەردەوام دەبن لە خەباتی چكداری و ئەوان بۆ شەڕكردن لەگەڵ چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە جێگیربوون.


راشیگەیاند "ئەو بڕیارە ئەگەر جێبەجێبكرێت، لەسودی چەكدارانی داعش دەبێت، بۆیە ئێمە هەرگیز هەنگاوێكی لەو شێوەیە هەڵناگرین‌و پابەندی بڕیارەكە نابین".

 

am