جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: هەندێك لایەن گورزی كوشندەیان لە پارێزگابوونی هەڵەبجە داوە

12/06/2016 - 13:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لە ساڵیادی دەستبەكاربوونیدا ، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت هەندێك لایەن گوزری بەهێزیان لە پرۆسەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە داوە و حكومەت بە رامبەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەوەندە كەمتەرخەمە، سەرۆكی حكومەت ئامادەی ئەنجام دانی یەك كۆبونەوە نەبووە لەگەڵ لیژنەی بە پارێزگابووندا.


كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵرۆژی دەستبەكاربوونی بڵاوی كردۆتەوە نوسیویەتی" لەسەر ئاستی ناوخۆ هەندێك لایەن گورزی بەهێزیان داوە لە دروست نەبوونی ئەنجومەن و پاشان بیانودان بەدەست پێكنەهێنانی بەڕێوبەرایەتیەگشتیەكان، هەرچەندە لەوتنی ئەم ڕاستیەدا هەندێك لایەن دڵگران دەبن بەڵام ئەمە بەرپرسیاریەتیەكی مێژوویە".


هەروەك دەڵێت" ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حكومەتی هەرێم هاوكاری كەمتری پێكهێنانی ئیارەی پارێزگاكەی كردووە و هیچ حسابێك نەكرا كە ئەمە پارێزگایەكی نوێیە و بودجەی پێویستە نەك بۆ بەڕێوبردن بەڵكو بۆ بنیاتنانیش بەجۆرێك هەندێك بەرێوبەرایەتی تا ئێستا وەحدەی حسابیان بۆ نەكردۆتەوە بۆ ئەوەی وەك قەزا سەر بە سلێمانی بمێنێتەوە".


كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكراشی دەكات كە تا ئێستا یەك كۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەكراوە لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە..

 

 

am