هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

13/06/2016 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی سەردانیان دەكەن سەرەتا لەلای تیمێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ناوی تۆمار بكات.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: لەپێناو چالاك كردنی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ، تیمێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی _ ئۆفیسی سلێمانی ، لەبەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە بە شێوەی بایۆمەتری تۆماردەكەن كە مامەڵەی هاتووچۆیان هەیە .

 

ڕاهێنەر ئامانج عەزیز لەئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبارەی پرۆسەكەوە ووتی : لە هاتووچۆی سلێمانی پرۆسەكەمان دەست پێكردووە ، پرۆسەكەش سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە كە عێراقین و تەمەنی یاساییان سەرو هەژدە ساڵی تێپەراندووە ، ئەم پرۆسەیە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق ماوەی ساڵێكە دەستی پێكردوە و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و هیچ كاتێكیش بۆ تەواوبوونی پرۆسەكە دیاری نەكراوە ، بێگومان ئامانجیشمان لەتۆماری بایۆمەتری تۆماركردنی سەرجەم دەنگدەرانە ، گرنگی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریەكەش ئەوەیە كە بێبەرامبەرە .


تۆماری بایۆمەتری بریتیە لەپرۆسەی تۆماركردنی سەرجەم هاووڵاتیان كە تەمەنی یاساییان سەروو 18 ساڵی تەواوكردبێت ، كە بە شێوەی ئەلەكترۆنی پەنجە مۆری هەر 10 پەنجە و وێنەی دەنگدەرەكە وەردەگیرێت لەگەڵ زانیاریە كەسیەكاندا ، بە ئامانجی دروستكردنی قاعیدەیەكی بەیاناتی وورد كە دووربێت لەناوی دووبارە و ناوی مردووان .

 

 

 

سەلام بێستانسوری