بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە كۆرەك تیلیكۆم چەند ئۆفەرێکی جیاواز دەخاتە کار

13/06/2016 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو -

کۆڕەک تیلیکۆم بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە چەند ئۆفەرێکی جیاواز دەخاتە کاربۆ بەشداربوانی

ئەمساڵ و لە مانگی ڕەمەزان، کۆڕەک تیلیکۆم ھەلی مانەوەی پەیوەندی لەگەڵ خزم و دۆستان پێشکەش بە بەشداربووانی خزمەتگوزاریی (پریپەید) دەکات، ئەویش لەڕێی بەکارھێنانی پاکێجەکانی ئینتەرنێت بەخۆڕایی، بەشداربووانی پریپەید لەکاتی پڕکردنەوەی باڵانس بە کارتی 30000 دیناری، پاکێجی ئینتەرنێتی مانگانە پلەس بە قەبارەی 4 گێگابایت بەخۆڕایی وەردەگرن. ھەروەھا لەکاتی پڕکردنەوەی باڵانس بە کارتی 60000 دیناری، پاکێجی ئینتەرنێتی ئیکسترا بە قەبارەی 10 گێگابایت بەخۆڕایی وەردەگرن.

 

بۆ ئەو کەسەی کە لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا ھێڵە کۆنەکەیان کارادەکەنەوە. لەکاتی کاراکردنەوەی ھێڵ لە مانگی ڕەمەزاندا، بەشداربوو پاداشتێک وەردەگرێت لەسەر خواستی خۆی بۆ ماوەی سێ مانگی بەدوای یەکدا، تەنھا لەکاتی یەکەم پڕکردنەوەی باڵانس لە ھەموو مانگێکدا. پاداشتەکانیش بریتین لە باڵانسی دووھێندە، پاکێجی (واتسئەپ)ی ھەفتانە، 100 خولەک یان 100 نامە بۆ ناو تۆڕی کۆڕەک.

 

ھەروەھا ئۆفەرە کانی دیکە پێکھاتوون لە وەرگرتنی پاکێجەکانی ئینتەرنێت بەخۆڕایی، لە مانگی ڕەمەزاندا بەشداربووان لەکاتی کڕینی ھەر ئامێرێکی ئینتەرنێتی کۆڕەک، پاکێجێکی ئینتەرنێت بەخۆڕایی وەردەگرێت. لەکاتی کڕینی ئامێری (MIFI) بەشداربوو پاکێجی (ئێکسترا ڤی ئای پی) بە قەبارەی 20 گێگابایت بەخۆڕایی وەردەگرێت. لەکاتی کڕینی ئامێری (Dongle USB) بەشداربوو پاکێجی (ئێکسترا) بە قەبارەی 10 گێگابایت بەخۆڕایی وەردەگرێت.

 

ئەم ئۆفەرە نوێیانەی کۆڕەک ھاوتەریبن لەگەڵ ئۆفەرەکانی پێشووتر، دوایین ئۆفەریشمان ئۆفەری (کۆرەک ڤیدیۆ)یە بۆ بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەیدە. بەشداربووان لەڕێی پاکێجەکانی (مانگانە و ھەفتانە و کۆتایی ھەفتە)ی (کۆرەک ڤیدیۆ) دەتوانن لەڕێی مۆبایلەکانیان بە ئاسانی و بە ھەرزانترین نرخ سوود وەرگرن لە سەیریکردنی جوانترین گرتەی ڤیدیۆیی. ھەر پاکێجێک لەم پاکێجەکانە چەندین تایبەنمەندی جیاواز لەخۆدەگرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی یەکێک لە بنکەکانی فرۆشی کورەک بکەن یان پەیوەند بکەن بە 411 کە خزمەتگوزاریی بەشداربووانە.

 

هونە بانەگوڵانی