ڤیدیۆ... فراكسیۆنی یەكگرتوو نهێنی پێكنەهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

13/06/2016 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ هەڵەبجە


فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵبەجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە لە بینای پارێزگا سازی كرد، وردەكاری و هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی ئیداری پارێزگا و ئەنجومەنەكە ئاشكرا دەكات و ئەو لایەنانەش كە بونەتە لەمپەر.


ئەرسەلان حەسەن، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ووتی" بەپێی ڕێكەوتنی پارێزگار و لایەنە سیاسیەكان بڕیاربوو 10-10-2015 لایەنە سیاسیەكان ناوی ئەندامانی ئەنجومەن ئاڕاستەی پارێزگای بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بە فەرمی ناوەكان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزبكەنەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لایەن بەهۆی كێشەی ناوخۆییەوە و هەندێكی تریش بەهۆی داوای پشكی زیاترەوە وەك بەربەست بونەتە هۆكار و لەمپەر لە بەردەم ئیدارەكەدا و دەستبەكاربوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە".


وتیشی" دەبوو لایەنەكان لە هەر شوێنێك كێبركێی لەسەر پۆست و كورسی بكردایە لە هەڵەبجە نەیكردایە كە بەداخەوە هەموو بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانیش بەستراوەتەوە بە ئەنجومەنی پارێزگا و ئێستاش هەندێك لایەن شعور بە مەسئولیەتیان نیە".


فراكسیۆنی یەكگرتوو بە فەرمی داوای لە پارێزگا كرد كە چیتر چاوەڕێی ئەو لایەنە سیاسیانە نەكرێت و ئیتر ناوەكان ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بكرێت.

 

am

 

 

ڕەنگاڵە