نەوشیروان مستەفا: پارتی دەستی گرتووە بەسەر داهاتی هەرێمدا

13/06/2016 - 14:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان راِیدەگەیەنێت پارتی بەرپرسی یەكەمە لەم دۆخەی ئێستا لە هەرێم دروست بووە چونكە دەستی گرتووە بەسەر داهاتی هەرێمدا و دوپاتیشی دەكاتەوە كە ڕێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی باڵانسیی هێزی گۆڕیوە.


میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ناوەرۆِكی وتارێكی نەوشیروان مستەفای بڵاوكرۆتەوە لەگەڵ دەستە و ڕایەڵەكانی بزوتنەوەكەدا و دەڵێت" بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە چەندین كێشە بەرۆكی‌ خەڵكی‌ كوردستانی‌ گرتوە و كاری‌ كردۆتە سەر تەونی‌ كۆمەڵایەتی‌، بە رادەی‌ یەكەمیش پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بەرپرسیارە لەو دۆخە كە دەستی گرتوە بەسەر سەرچاوەكانی‌ داهاتی‌ هەرێمی‌ كوردستاندا".


هەروەك وتویەتی" لە رابردودا ئومێدێكی‌ گەورەیان لەسەر سەربەخۆیی‌ ئابوریی نەوتی‌ كوردستان هەڵچنی‌، بەڵام دەسەڵاتدارانی‌ هەرێم هەمو ئەو بەڵێنانەی‌ لەبەردەم نوێنەری‌ حیزبە سیاسییەكاندا لەپەرلەمان و حكومەت دایان نەیان بردە سەر، ئەوەش هەرێمی‌ كوردستانی‌ بەو دۆخە گەیاند".


نەوشیروان مستەفا لەسەر رێكەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەڵێت " رێكەوتنەكە ئەنجامی‌ گفتوگۆی‌ زیاتر لەساڵێكە و لێرە بەدواوە توانایان بەهێزتر دەبێت و ئەو رێكەوتنە لەسەر ئاستی‌ عێراق و هەرێم و پاێزگاكان كاری‌ پێدەكرێت و لە ئەنجامیشدا بەرێگایەكی‌ مەشروع و قانونی‌ تەرازوی‌ هێز لەكوردستانی‌ عێراقدا دەگۆڕێت، لەقۆناغی‌ یەكەمی‌ رێكەوتنەكەشدا ئامانجی‌ یەكەمی‌ گۆڕان و یەكێتی‌ چارەسەركردنی‌ كێشە داراییەكان و باشكردنی‌ گوزەرانی‌ خەڵك دەبێت".

 

 

am