لەناوچەی سەردەشت پێنج چەكداری پژاك دەكوژرێن

13/06/2016 - 14:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت لەناوچەی سەردەشت لە باكوری ڕۆئاوای ئێران پێنج چەكداری سەربە هێزەكانی پژاكیان كوشتوە .
ئاژانسی (سیپاە نیوز) ی ئێرانی بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا هاتووە"لە هێرشێكی سوپای پاسداراندا بۆسەر گروپێك لە چەكدارانی پژاك ( پارتی ژیانەوەی كوردستان) كە ژمارەیان پێنج چەكدار بووە تەواوی چەكدارەكان كوژراون"
بەیاننامەكەی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندوە" شەڕو پێكدادانەكان لەناوچەی سەردەشت روویداوە وئەو چەكدارانەش كە كوژراون پێشتر لێپێرسراوبون لە كوشتنی سێ ئەندامی هێزەكانی بەسیجی سەربە سوپای پاسداران نزیكەی مانگێك پێش ئێستا "
جێگەی ئاماژەیە كۆتا ڕوبەروبونەوەی سوپای پاسداران و چەكدارە كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە مانگی ئەیلوی ساڵی 2015دا بوو كە تیایدا چەكدارێكی هێزە كوردیەكان دوو سەربازی ئێرانی كوژران.

أ.س