سوپای عێراق گوندێكی تر لە میحوەری مەخمور كۆنترۆڵ دەكاتەوە

13/06/2016 - 17:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە میحوەری مەخمور هێرشێكی بەرفروانی دەست پێكرد بۆ سەر چەكدارانی داعش و توانی گوندێك كۆنترۆڵ بكاتەوە.
عەمید خەلەف گرگری یەكێك لە فەرماندەكانی پرۆسە سەربازیەكانی موسڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستی بە هێرشێكی بەرفراوان بۆسەر چەند گوندێكی ستراتیژی لە میحوەری مەخمور دەست پێكردوە و لە ئێستاشدا گوندی (خراپە شام) كۆنترۆڵكراوەتەوە"
جێگەی ئاماژەیە لە دوێنێوە سوپای عێراق پرۆسەیەكی بەرفروانی بۆسەر بنكەو بارەگاكانی داعش لە میحوەری مخمور دەست پێكردوە تا ئێستاش چەند گوندێكی لە چەكدارانی داعش پاككردوەتەوە.

أ.س