ئەمینداری گشتی لەگەڵ چەند وەفدو لایەنی توركمانەكان كۆبۆوە

13/06/2016 - 17:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هەولێر

ئەمرۆ دووشەممە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی (خەلیل ئیبراهیم و فەرهاد مەلا ساڵح ) كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و(عەلی گردەسۆری ) ئەندامی مەكتەبی پەیوەندیەكان پێشوازیانكرد لە وەفدێكی لایەنە توركمانیەكانی پەرلەمانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (ماجد بازرگان) و (جەودەت نەجار) ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و (محەمەد ئیلخانی) سەرۆكی پارتی گەشەی توركمان.

سەرەتا وەفدی میوان پیرۆزبایی كۆنگرەی یەكگرتوو و ستافی نوێیان كرد و ئاماژەیان دا بە پتەوی پەیوەندی نێوان یەكگرتوو و لایەنە توركمانیەكان.

لەدانیشتنەكەدا ئەمینداری گشتی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پاڵپشتی مافی نەتەوەیی توركمان بە ئەركێكی ئایینی خۆمانی دەزانین وەكو ئەرك سەیری دەكەین .

دواتر باسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان كرا تەئكید لەسەر حیوارو گفتوگۆ كرایەوە دەبێ چارەسەری كێشەكانی هەرێم بە یەكریزی و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێت.


هەرئەمرۆ دووشەممە 13-6-2016 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان , بەئامادەبوونی دكتۆر هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری، پێشوازی كرد لە عبدالقادر بازرگان سه رۆكی پارتی چاكسازی و پێشكهوتووی توركمان و وەفدی یاوەری .

وەفدی میوان پیرۆزبایی كۆنگرەی یەكگرتوو و ستافی نوێیان كرد و ئاماژەیان دا بە پتەوی پەیوەندی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارتی چاكسازی و پیشكه وتووی توركمان.
ئەمە و لە دانیشتنەكەدا باس لە باروودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق وناوچەكە و شەڕی داعش كرا ، جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی كە پاراستنی ئەم ئەزموونە پێویستی بەیەك ریزی ویەك هەڵوێستی هەیە .

لەتەوەرێكی تردا باس لە پەیوەندی كورد و توركمان كرا وەك دوو نەتەوەی سەرئەم خاكە كە مێژوویەكی هاوبەشیان هەیە لە بەیەكەوەژیان وڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكاران , وە تەئكید لەسەر ئەوەكرایەوە كەدەبێت مافەكانی هەموونەتەوەكان بەتایبەتی توركمان لەدەستوور پارێزراو بێت و لەسەرجەم دام و دەزگا و جومگەكانی حكومڕانی هەرێمدا بەشداربن .

ئەمینداری گشتی هەڵوێستی نەگۆڕی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی بۆدووپاتكردنەوە لە هاوكاری وپشتیوانی یەكگرتوو بۆمافی توركمانەكان .