نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی پێنج

14/06/2016 - 02:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئاواز حەمید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

ئاواز حەمید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە nrt ڕاگەیاند "بەگوێرەی زانیارییەکانی من بەهۆی دابەشکردنی موچەی خانەنشینییەوە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دواکەوتووە و ڕۆژی پێنجشممە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم، سەفین دزەیی ڕایگەیاندبوو ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار ڕانەگەیاندووە.