زۆرترین زانیاری لە بارەی كوژرانی كورە تاقانەكەی هەولێر بزانە

14/06/2016 - 03:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی 2ی ئەم مانگە خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی ددانسازی لە شاری دهۆك ون دەبێت بەناوی ئامانج عبدولڕەحمان كە دانیشتووی شاری هەولێرە و دوێنێ تەرمەكەی ناسرایەوەو رادەستی خێزانەكەی كرایەوە.

 

 

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە كوردیوی  راگەیاند" رۆژی 2-6-2016 تەرمێک لە رێگای نێوان شاوێس هەولێر دەدۆزرێتەوە ، بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی لانەبووە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، بەڵام دوای ئەوەی ئێمە ئاگادارییمان سەبارەت بەو تەرمە بۆ چەند شوێنێکی پەیوەندیدار نارد ، هیچ کەسێک لە هەواڵی ئەو کەسەی نەپرسی و تاوەکو رؤذى دووشەممە 13-6-2016 تەرمی ئەو کوڕە لە پزیشکی داد بووە".

 

هۆگر عەزیز وتیشی"دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی گەنجەكە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پەیوەندی بە مامی ئەو گەنجەوە كراوە، كە لە هەمان بەروار تەرمێك دۆزراوەتەوە دواتر رادەستی پەیمانگای پزیشكی دادوەری كراوەو ئەمڕۆش خانەوادەكەیان تەرمەكەیان دەناسنەوە ڕادەستی خانەوادەكەیان كرایەوە".

هۆگر عەزیز لەبارەی هۆكار و چۆنێتی كوشتنی ئەو گەنجە وتی"كوڕەكە كوژراوە و چوارگولەی پێوە بووە و ئۆتۆمبێلەكەشی دزراوە،بەڵام نازانین هۆكاری چییە‌و ئێستاش، پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردۆتەوە بۆ رووداوەكە ‌و بەدوای دەستگیركردنی تاوانبارەكەیەوە".

 

ئامانج عبدالڕەحمانی تەمەن 20 ساڵان دانیشتووی شاری هەولێرە و قوتابی بوو لە کۆلێژی پزیشکی ددانسازی لە شاری دهۆک، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 2-6-2016 ئامانج لەماڵەوە دێتە دەرەوە و بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ دهۆک دەچێت، دوای چەند کاتژمێرێک دایکی پەیوەندی پێوە دەکات، بەڵام هیچ کەسێک وەڵامی مۆبایلەکەی ناداتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هولێریش رایگەیاند "پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردەوەتەوە و ، ئێستاش بەدوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکەیە".