ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیانه‌وه‌

14/06/2016 - 03:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پارێزگاری سلێمانی به‌ پێی بریاری 6448 كه‌ له‌ به‌رواری 6/6/2016 ده‌ریكردووه‌ پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی كوردستانی خستۆته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیا و ته‌عریب كردن، به‌ پێی ئه‌و بریاره‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب ئه‌توانن خانوو و شوێنی نیشته‌جێ بوون له‌ سنوری ئیداری پارێزگای سلێمانی بكڕن و له‌ سه‌ر خۆیان تاپۆی بكه‌ن، پاساوی ئه‌م كاره‌ی پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ ئه‌م بریاره‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایه‌، له‌ كاتێكدا له‌ ده‌ستوری عێراقیشدا به‌ ده‌ق هاتووه‌ ناكرێ دیمۆگرافیای هیچ پارێزگایه‌كی عێراق بگۆڕدرێت، له‌ به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێ بدرێ خانوو و زه‌وی بكڕن و له‌ سه‌ریان تاپۆ بكرێ ئه‌وا به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دیمۆگرافیای پارێزگاكه‌ ده‌گۆڕن و ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ شارۆچكه‌ ببنه‌ زۆرینه‌ !!
ئێمه‌ وه‌ك رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی گه‌رمیان وێرای ئیدانه‌ كردنی ئه‌م كاره‌ نانیشتمانی و نانه‌ته‌وه‌ییه‌ی پارێزگاری سلێمانی و داوا له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌كه‌ین به‌ زووترین كات هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ بریاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌رببڕێت و ره‌تی بكاته‌وه‌، چونكه‌ سنوری ئیداری ئیداره‌ی گه‌رمیان هێڵی ته‌ماسه‌ له‌ گه‌ڵ ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی حكومه‌تی عێراق و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره‌ زۆر زووتر ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئیداره‌كه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌م بریاره‌ ره‌ت نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت و له‌ رێگه‌ی فشاری جه‌ماوه‌ری و چالاكی مه‌ده‌نیه‌وه‌ رێگه‌ له‌ وه‌ها بریارێكی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌گرین .
ناوه‌كان :
1- رێبین ته‌ها
2- بێستون ژاڵه‌یی
3- لاوان ئه‌حمه‌د
4- ئاواره‌ جاف
5- ئاراز زۆراب
6- سه‌لام فه‌تاح
7- ساڵح میروه‌یس
8- سه‌یوان عمر
9- عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
13-6-2016
رۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان