وەزارەتی پەروەردە وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانی وانەی بیرکاری پۆلی ١٢ی ئاشکراکرد

14/06/2016 - 03:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەلامی ڕاستی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ئاشکراکرد.

رۆژی یەکشەممە ١٢ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی بیرکاری بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بەڕێوەچوو.

هاوکات وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە کە گلەی زۆریان پێگەشتووە لەسەر ئەوەی وەڵامەکانی تاقیکردنەوەکان پەڕە بە پەڕە ئاشکرا ناکرێت.

ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان پرسیارەکان بە شیکارکراوی ئاشکرا دەکات.