پەرلەمانتارێك: ٣٠٠ پاڵاوگەی نایاسای لە هەرێمدا هەیە و داهاتی ڕۆژانەیان ١٦ ملیۆن دۆلارە

14/06/2016 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: داهاتی ڕۆژانەی 300 پاڵاوگەی نایاسایی كەباس ناكرێ ڕۆژانە 16 ملیۆن دۆلارە ئەو پاڵاوگانە زۆرینەی زۆری هی بەرپرسانە یان بەرپرسان شەریكیانن.

 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند بەڵگەیەكی خستۆتەڕوو ڕایگەیاند:" لەهەرێمی كوردستان 300 پاڵاوگەی نایاسایی بوونی هەیە، ئەم پاڵاوكانە هیچ مۆڵەتێكیان نیە، زۆرینەی زۆری هی بەرپرسانە یان بەرپرسان شەریكیانن و بەشی زۆریان سەرچاوەی ساغكردنەوەی نەوتی دزراوو بەقاچاخ براوە، جگە لەوەی ژینگەی ئەم وڵاتەیان پڕكردووە لە ژەهر".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:" ئەم پاڵاوگانە نەفتاو گازوایل و گازو فیول ئۆیل و نەوتی سپی و ڕۆن و بەنزین و كیرۆسین جیادەكەنەوەو بەرهەمی دەهێنن و لەبازاڕی ڕەش دەیفرۆشنەوەو بەتەنكەر بۆ وڵاتانی دراوسێی دەنێرن، بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی داهاتی ڕۆژنەی ئەم 300 پاڵاوگەیە 16 ملیۆن دۆلارە!".

 

 

 

 

 

 

سەلام بێستانسوری