یەكێتی مامۆستایان بۆ حكومەت : نرخی نەوت بەرز بوویەوە

14/06/2016 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوای پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچەو نیو مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەكەن.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كردۆتەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر بەنیازی پاشەرۆژێكی باشترن، ئەوا ناكرێت ئەم رەوشە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، چونكە ئەو پاشەڕۆژە بەمامۆستاو پرۆسەی پەروەردەیی تەندروست دروست دەبێت، جگە لەوە هەر رێگەیەكی تر پێتان وابێ دەتان گەیێنێتە ئەو مەنزڵە سحرەكەی بەتاڵە.
هەروەها یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا داهاتی نەوت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخدا زیادی كردووە، هاوكات رسوماتی سەر هەموو كڕین و فرۆشتنێك چەند بارە كرابێت، نرخی خزمەتگوزاری زیاد كرابێت، ئەوا پێویستە لەم مانگەوە پێداچوونەوە بە پاشەوتەكان بكەن بە جۆرێك ببێتە هۆی راستكردنەوەی باری لاری مامۆستایان و هەروەها قەرزەكانی ساڵی رابردوو یەكبخرێت و لە ژمارە حیسابێكی تایبەتدا دابندرێت، بەزووترین كاتیش نیو مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دابەش بكرێت، چونكە چەند جاریش بەڵێن دراوە، بەڵام دابەش نەكراوە.

 

ئـ . كـ