كۆمپانیایەكی نەوت رەشاش‌و دەمانچە بەدیاری دەداتە وەزارەتی سامانەسروشتیەكان

14/06/2016 - 11:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “كۆمپانیایەكی نەوت رەشاش‌و دەمانچەی بەدیاری داوەتە وەزارەتی سامانەسروشتیەكان”.


ئەمڕۆ (دوشەممە) پەرلەمانتار سۆران عومەر نوسینێكی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بەناونیشانی (چی دەربارەی رەشاش و دەمانچەكانی ناو قاسەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەزانن؟) بڵاوكردۆتەوە‌و تیایدا دەڵێ‌ “بەپێی راپۆرتێكی دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان قاسەیەكی هەیە، ئەزانن چی تێدایە؟. شەش دەمانچەو رەشاشێك!”.
سۆران عومەر دەپرسێت “ئەزانن ئەم شەش دەمانچەو رەشاشە هی كێیە‌و چییە؟”.
نوسیویەتی “دیاری كۆمپانیای نەوتی گنێڵ ئێنێرجی توركییە بۆ وەزارەت!”.
لەكۆتایی نوسینەكەشیدا دەڵێ‌ “لەمە سەیرتر ئەزانن چییە؟ پسوڵەی دەمانچەكان پسوڵەی ماركێتی بسكویت و چەرەساتە!”.
دەشڵێ‌ “ئەمە ئەو وەزارەتەیە كە بووە بەهۆی ماڵ وێرانی بۆ خەڵكی كوردستان”.

 

هونەر بانەگوڵانی