گەنجێكی كورد لە دووز لەسەر دەستی چەكدارە شیعەكان كوژرا

14/06/2016 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كوردیو – دووزخورماتوو

 

دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنەخۆشخانەی ئازادی لەشاری كەركوك، گەنجێكی شاری دووزخورماتوو كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوەیەك لەنێو قەزای دووزخورماتوو بۆ كوردیو ووتی، شەوی رابردوو گەنجێكی نێو قەزاكەیان دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە بەبرینداری لەسەر دەستی چەكدارە شیعەكان، شەوی رابردوو كۆچی دوایی كرد.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی، ئەو گەنجە ناوی (فەرمان شاكر مەجید) بوو دوو هەفتە لەمەوبەر چەند چەكدارێكی شیعە لەسەر ماتۆرسكیلێك دەستڕێژیان لێكردو بەسەختی برینداریان كردو ئەوی رابردووش كۆچی دوایی كرد.

 

ئـ . كـ