كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

14/06/2016 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت و بایەكی بەهێز ڕوو لە هەرێم دەكات.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 16/6 هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆی جیاواز، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لە گەڵ بارینی باران لە ناوچەی جیاجیا و ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:" زیاد بوون و قوڵ بونەوەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكانی وەرزی گەرمی و نیمچە دورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت هۆی زیاد بوونی خێرای با كە لە هەندێك كاتدا دەگاتە سەروی 50كم لە كاتژمێرێكدا كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ و كەم بونەوەی مەودای بینین و نزم بونەوەی پلەكانی گەرما".

 

لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەیدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو:" ئەم نالەباریەی كەش و هەوای سەر ناوچەكەمان ڕۆژی هەینی بە لاوازی بەردەوامی دەبێت".

 

 

سەلام بێستانسوری