بەم بیانوە داعش 18 چه‌كداری خۆی گوللـه‌ باران كرد

14/06/2016 - 11:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێكخراوی تیرۆریستی داعش 18 چه‌كداری خۆی به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ گوللـه‌ باران كرد.

ماڵپەری پیوكەی میدیا لەزاری لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی وە بڵاوی كردۆتەوە : دوێنێ 13-6-2016 تیرۆرستانی داعش به‌ بیانوی هه‌ڵهاتنی چه‌كداره‌كانی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوویی (خه‌رائب جه‌بر و گونده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌)، 18 چه‌كداری خۆی به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ناحیه‌ی گه‌یاره‌ گوللـه‌ باران كرد.

ناوبراو وتویەتیشی : به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتووه‌، له‌ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌دا به‌رپرسی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعشی تیایه‌.