وەزارەتی پەروەردە وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانی عەرەبی پۆلی ١٢ی ئاشکراکرد

14/06/2016 - 13:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەلامی ڕاستی پرسیارەکانی عەرەبی پۆلی ١٢ی ئامادەیی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی خوێندنی ئیسلامی ئاشکراکرد.

یەکشەممەی ڕابردوو ١٢ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی عەرەبی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی و خوێندنی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان پرسیارەکان بە شیکارکراوی ئاشکرا دەکات.