براكەی خۆی كوشت و خۆی رادەستی پۆلیس كرد

14/06/2016 - 13:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو -

دوای بیست و چوار رۆژ بەسەر کوشتنی براکەی خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی هەولێر لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك و لەلاپەرەی تایبەتی خۆی بلاوی كردۆتەوە : دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی (٢٠١٦/٥/٢٠) برایەک برایەکەی خۆی کوشت لە بنەصڵاوە لەسەر کێشەیەکی کارکردن لە نێوانیان، دواتر تاوانبار ڕایکرد، پۆلیس دۆسیەی بۆ کردەوە و بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە بریاریدا بەدەستگیرکردنی بەپێی مادی (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

ئاماژەی بەوەش داوە كە شەوی ڕابردوو تاوانبار (م.ر.ج) تەمەن (١٦) ساڵ، خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بنەصڵاوە کردوە.

 

 

هونەر بانەگوڵانی