كۆبونەوەكەی گۆڕان و یەكێتی كۆتایی هات و ڕاگەیەنراوێك بڵاو دەكەنەوە

14/06/2016 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بە ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا لە ئێستادا كۆبونەوەكە كۆتایهات و ڕاگەیەنراویك بڵاو دەكەنەوە.
بەپێی راگەیەنراوە هاوبەشەكەی یەكێتی و گۆڕان كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە تێیدا هاتووە" سەركردایەتی هاوبەشی بەشێوەیەكی دەوری كۆببێتەوە و كۆمەڵێك میكانیزم و ڕێكاری كاركردنی دیاریكراو چەند لیژنەی هاوبەشیش پێكهێنرا بۆ جێبەجێكردنی ماددە و بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی هاوبەشی یەكێتی -گۆڕان ."
لەبەشێكی تری راِگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" هەموو هەوڵێك بۆ دروستكردنی هەرێمی سەربەخۆی كەركوك ڕەتدەكەینەو و پیداگری دەكەین لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی"
هەرلە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" هەموو هەوڵیك دەخەینە گەڕ بۆ تێپەراندنی كیچشەو قەیرانەكانی هەریم لەسەربنەمای دیالۆگ و گفتوگۆ و جەخت لەسەر یەكخستنی هەواڵەكانی هەردوولادراوە بۆچارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە چارەسەركردنی كێشیەكانی پەرلەمان و كاراكردنەوەی نەدراوە "
ڕاگەیەنراوەكە ئەوەشی تێداهاتوە" هەردوولا سوربونی خۆیان بۆبەدامەزراوەیی كردنی دامو دەزگاكانی هەرێم دەبڕیوە بەبەشداری تەواوی لایەنەكانی تری هەرێمی كوردستان"

أ.س