هێزە عێراقیەكان بەنداوی فەللوجە و چەند ناوچەیەكی تر كۆنترۆڵدەكەنەوە

14/06/2016 - 14:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ سێ شەممە هێزە عێراقیەكان بە هاوكاری فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بەنداوی فەللوجەو ژمارەیەك ناوچەی تریان لە باشوری شارەكە كۆنترۆڵكردوەتەوە.
سەرچاوە هەواڵیەكانی عێراق بڵاویان كردوەتەوە ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق بەتەواوەتی توانیویەتی بەنداوی فەللوجە كۆنترۆڵبكەنەوە .
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەشیان بڵاو كردوەتوە كە هەر ئەمڕۆ سوپای عێراق و هێزەكانی تریش توانیویانە چەند ناوچەیەكیان لە باشوری شاری فەلوجە كۆنترۆڵكردوەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر هەڵكردوە.
هەرئەمڕۆش بۆیەكەمجار لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی فەللوجەدا لەسەردوای ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا فرۆكەی ئاپاتچی بەكاربهێنرێت لە بۆردومانەكانی چەكدارانی داعشدا.

أ.س