ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبونەوەی بەپەلە دەكات

14/06/2016 - 15:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

پاش ئەوەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی بڕیار دارا كە تاپۆكۆدنی شوقەو خانو بەناوی هاوڵاتیانی عەرەب و بیانی یەوە بكرێت ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای داوای كۆبونەوەی بەپەلەدەكات .

خەدیجە عەبدالجبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی خزمەت لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بۆتاپۆكردنی شوقەو خانو بەناوی هاوڵاتیانی بیانی عەرەبەوە سەرەڕای ئەوەی دژ دەوەستێتەوە لەگەڵ بڕیاری ژمارە (21) ی ساڵی 2015 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی مەترسیدارە بۆسەر سلێمانی و بەتایبەتی و كوردستان بەگشتی .

ڕاشیگەیاند: بەتایبەتی لە ئێستادا كە هەرێم بە دۆخێكی نالەباردا تێپەڕ دەبێت بەهوی بونی ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی عەرەب و شەڕی داعش و ئاڵۆزیەكانی عێراق كە وادەكات خەڵكی پارە دار و دەست ڕۆشتوەكانی عەرەب و بیانی ئەم هەلە بقۆزنەوەو بەجۆرێكی تر پلانی تەعریب كردن گۆڕینی هاوسەنگی نەتەوەیی هێز لەسەر نەخشەی سلێمانی دابڕێژرێتەوە .

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد : بونی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی خەڵك كە هۆكارەكەی بۆ حوكم ڕانی سەقەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگەڕێتەوە نابێت و ناكرێت بەهەنگاوی مەترسیداری هاوشێوەی ئەم هەنگاوە بۆسەر ئایندەی هەرێم پینە بكرێت ،چارەسەری دۆخی دارایی و ئابوری بەهەبونی ئیرادەی چاكسازی ڕاستەقینەو كۆتایی هێنان بەگەندەڵی مافیاگەرایی كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر دەكرێت ،بازاڕ گەرم كردن بە هێنانەوەی پارە هەڵگیراوەكانی حیزب و بەرپرسەكان چارەسەر دەكرێت كە ساڵانێكە بازرگانی بە داهات و بودجەو سامانی ئەم میللەتەوە دەكەن .

خەدیجە عەبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد : سەرەڕای هەموو ئەوانە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نوێنەرایەتی خەڵك دەكەن پێویستە هەڵوێستی ڕونی هەبێت و بەزوترین كات كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەن بۆ ئەم بابەتە ئەنجام بدات .

دەركردنی ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە لەساڵی 2015دا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری ژمارە 21ی ڕیگری دەكات لە تاپۆكردنی شوقەو خانو بەناو هاوڵاتیانی بیانی و عەرەبەوە .

 

م. كانی