دوایین زانیاری لەسەر دەستبەسەركردنەكەی مامۆستا عەبدوللـەتیف

14/06/2016 - 16:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هەولێر

بەهۆی ئەوەی سكاڵا لەسەر مامۆستا عەبدوللـەتیف تۆماركرابوو، ئەمرۆ لەلایەن دادگای خانەقینەوە و بەبڕیاری دادوەر بڕیاردرا دەستبەسەر بكرێت تا رۆژی 29ی مانگ .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو مامۆستا عەبدوللـەتیف كە وتارخوێنێكی شاری سلێمانیە لەسەر كەیسی هاوسەرگیریەكەی كە خێزانی سێیەمیەتی لە دەرەوەی دادگا بوەو بەو هۆیەوە دەست بەسەر كراوە .

بەپێی ماددەی 10 لە بڕگەی 5 لە یاسای باری كەسێتی هەمواركراوی ساڵی 2008 دەستبەسەركردنەكەی دەتواندرێت بە كەفالەت ئازاد بكرێت و بەپێی ئەو ماددەیەش ئەو كەسەی لەدەرەوەی دادگا هاوسەرگیری بكات زیندانی دەكرێت بە شێوەیەك ٣ ساڵ كەمتر و ٥ ساڵ زیاتر نەبێت .

بەهۆی ئەوەی یەكەمجار مامۆستا عەبدوللتەتیف مامەڵەی هاوسەرگیرییەكەی لەشاری كەركوك دەستپێكردووە، دادوەر ڕەنگە كەیسەكەی بگوازێتەوە بۆ ئەو شارە .

م. كانی