هەرێم بە توندی ئیدانەی روداوەكەی ئۆرلاندۆ دەكات و هیوایەكیشی هەیە

14/06/2016 - 16:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - هەولێر

حكومەتی هەرێم بە توندی ئیدانەی رووداوەكەی شاری ئۆرلاندۆی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت .

حكومەتی هەرێمی كوردستان هێرشی چەكداری له شاری ئۆرلاندۆی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا به توندی ئیدانه دەكات، كه بووه هۆی گیان لەدەستدانی 49 كەسی سڤیل و برینداربوونی زیاتر له 50 كەس .

حكومەتی هەرێم لە رێگای وتەبێژەكەیەوە سەفین دزەیی هاوخەمی بۆ كەس و كاری قوربانییان و گەل و حكومەتی ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕادەگەیەنێت و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت .

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت: ئەم تاوانه دڕندانەیه وەبیرهێنانەوەیەكی تره كه تیرۆر دوژمنی سەرەكی مرۆڤایەتییه و هەڕەشەیەكی مەزنه بۆ سەر تەواوی جیهان. هەر بۆیه پێویسته هاوكاری و خەباتی هاوبەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر چڕتر بكرێنەوه و بەرەی دژ به تیرۆر بەهێزتر بكرێت بۆ ئەوەی به زووترین كات جیهان له مەترسی و هەڕەشەی تیرۆرستان رزگاری بێت .